ئەڵمانیا؛ دایك وباوكێكی پەنابەر ریكلام بۆ فرۆشتنی منداڵە شیرەخۆركەیان دەكەن

ئەڵمانیا؛ دایك وباوكێكی پەنابەر ریكلام بۆ فرۆشتنی منداڵە شیرەخۆركەیان دەكەن
پۆلیسی شاری دویسبۆرگ-ی ئەڵمانیا رایگەیاند لەئێستادا لێكۆڵینەوە لەدایك و باوكی منداڵێكی شیرەخۆر دەكەن دەربارەی هەوڵەكانیان بۆ فرۆشتنی كۆرپەكەیان ( كە بەرەگەز كچە) لە پێگەی ئیبای لەتۆڕی ئینتەرنێت.

پۆلیسی دویسبۆرگ رۆژی پێنجشەممە ئەوەی راگەیاندووە، منداڵە شیرەخۆرەكە رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە لەپێگەی ئیبای خراوەتە زیادكردنی ئاشكراوە بەنرخی 5 هەزار یۆرۆ (5 هەزارو500 دۆلار) وەك رۆژنامەی واز-ی ئەڵمانی بڵاویكردۆتەوە.

پۆلیس ئەوەشی روونكردۆتەوە، شەوی چوارشەممە هەڵمەتێكیان بۆ ئەو ئاپارتمانە ئەنجامداوە كە خێزانی ئەو منداڵە شێرە خۆرەیەی لێ نیشتەجێبوون و دایكوباوكیان دەستگیركردووە هەروەها دەستیانگرتووە بەسەر چەند پێداویستییەك و بەڵگەیەدا كە ئاماژەن بەوەی ریكلامی فرۆشتنی كۆرپەكە لەلاپەرەكانی ئەوانەوە كاری لەسەركراوە.

ئەوەش روونكراوەتەوە كە جگە لە دایكو باوكی كۆرپەكە كەسانی تری نزیك لێیان لەو دۆسێیە تێوەگلاون و هاوكاریان كردوون.

پۆلیسی دویسبۆرگ ئاماژەی تەنها ئاماژەی بەوەكردووە كە دایك و باوكی كۆرپەكە "پەنابەرن" بەبێ ئەوەی زانیاری زیاتریان لەسەر بڵاوبكاتەوە، ئەوەشی روونكردۆتەوە كەلەئێستادا لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت بەگومانی بازرگانیكردن بەمرۆڤەوە.
Xandan-
Top