زۆرینه‌ی ئه‌ڵمانییه‌كان گوشاری ده‌روونییان هه‌یه‌

زۆرینه‌ی ئه‌ڵمانییه‌كان گوشاری ده‌روونییان هه‌یه‌
راپرسییه‌كی نوێ له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ ده‌ریده‌خات زۆرینه‌ی كه‌سانی پێگه‌یشتوو له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌ده‌ست گوشاری ده‌روونییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانی.

راپرسییه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نستیتۆی "فۆرزا" ئه‌نجامدراوه‌ و رۆژی چوارشه‌ممه‌ 12ی ئۆكتۆبه‌ر له‌ شاری به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیای فیدراڵ به‌ره‌نجامه‌كه‌ی ئاشكراكرا.

به‌پێی ئه‌و به‌ره‌نجامانه‌، 61%ی كه‌سانی پێگه‌یشتووی ئه‌ڵمانی هه‌ست به‌ گوشاری ده‌روونیی ده‌كه‌ن.
RUDAW -
Top