سكۆتلاند پرسى راپرسى بۆ سه‌ربه‌خۆيى ده‌خاته به‌رده‌ست په‌رله‌مان
ئاماده‌كردنى ئه‌م پڕۆژه‌يه دواى ئه‌وه دێت، بريتانيا له‌سه‌ر بنه‌ماى راپرسييه‌ك له يه‌كێتى ئه‌وروپا چووه ده‌ره‌وه, له كاتێكدا له سه‌دا 62ى سكۆتلاندييه‌كان داواى مانه‌وه‌يان له يه‌كێتييه‌كه‌دا ده‌كرد.
نيكولا ستێرجن ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سووربوونى خۆى له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنى پڕۆژه‌يه‌ك بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مانى هه‌رێمه‌كه‌ى ده‌ربڕى و گوتيشى: ده‌رچوونى بريتانيا له يه‌كێتى ئه‌وروپا مه‌رجى په‌يوه‌ستبوونى سكۆتلاندى بۆ بريتانيا گۆڕيوه.
سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكى پڕۆژه‌كه سه‌رۆكى پارتى نيشتيمانى سكۆتلاندى له ميانى كۆنگره‌ى حزبه‌كه‌يدا گوتيشى: ئه‌و پڕۆژه‌يه هه‌فته‌ى داهاتوو له په‌رله‌مان گفتوگۆى له باره‌وه ده‌كرێت.
پێشتر سه‌رۆك وه‌زيرانى بريتانيا تێريزا ماى ره‌تيكردبوويه‌وه ده‌سه‌ڵات بداته په‌رله‌مانى سكۆتلاند و په‌رله‌مانى هه‌رێمه‌كانى ديكه ده‌نگ له‌سه‌ر به‌نده‌كانى رێككه‌وتنى نێوان بريتانيا و ئه‌وروپاييه‌كان بده‌ن.
روونيشيكرده‌وه, ده‌نگده‌ران له پێناو فه‌رامۆشكردنى ده‌نگى سكۆتلاندييه‌كان و په‌رله‌مانه‌كه‌مان ده‌نگيان نه‌داوه و هه‌وڵدان بۆ كپكردنى ده‌نگ و بۆچوونى په‌رله‌مانى سكۆتلاند تێكدانى ده‌ستووره.
له 23ى حوزه‌يراندا له ميانى به‌ڕێوه‌چوونى راپرسى بريتانييه‌كان بۆ جيابوونه‌وه له يه‌كێتى ئه‌وروپا, سكۆتلاندييه‌كان به رێژه‌ى له سه‌دا 62 پشتيوانيان له مانه‌وه‌ى بريتانيا له يه‌كێتى ئه‌وروپا كرد.
K24-
