دوو زانای فینلاند و بەریتانیا نۆبڵی ئابووری وەردەگرن
هاووڵاتییەكی فینلاند بەهاوبەشی لەگەڵ هاووڵاتییەكی بەریتانیا خەڵاتی نۆبڵی ئابووری وەردەگرن.
بێنگ هۆڵمسترۆم کە هاووڵاتییەكی فینلاندە و لە هێلسنکیی پایتەخت لەدایک بووە، پرۆفیسۆری ئابوورییە، بەهاوبەشی لەگەڵ 'ئۆلیڤێر هارتی هاووڵاتیی بەریتانیا خەڵاتی نۆبڵی ئابوورییان بۆ ساڵی 2016 بەدەست هێنا.
هۆڵمسترۆم و هارتی وەك دوو پرۆفیسۆری ئابووری لە ئەمریکا كار دەكەن، لێکۆڵینەوەیەكیان لەبارەی بیرۆكەی گرێبەست ئەنجام داوە، باشترین شێوازی ئەنجامدانی گرێبەستیان لەنێوان خاوەنی كۆمپانیاكان و بەڕێوەبەرانی كۆمپانیاكانی داهێناوە.
هەردوو پرۆفیسۆرەكە بەهاوبەشی بڕی 800 هەزار یۆرۆیان وەک خەڵاتی داهێنانەكەی بەدەست هێناوە.
هۆڵمسترۆم پێنجەم هاووڵاتی فینلاندە دەبێتە خاوەن خەڵاتی نۆبڵ.
Bas News-
