وەزیری نەوتی سعوودیا: گەیشتن به نرخی ٦٠دۆلار بۆ بەرمیلێک نەوت دوور نییه
"خالد ئەلفالح" وەزیری نەوتی سعوودیا ئەمڕۆ رایگەیاند، گەیشتن به نرخی ٦٠دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک نەوت تاکو کۆتایی ئەمساڵ دوور له دەست نییه.
فالح له کۆنگرەی جیهانیی وزه له ئیستانبوول راشیگەیاند، زۆر دابەزاندنی بەرهەمهێنان، بازاڕی نەوت تووشی شۆک دەکات، بۆیه رێکخراوی ئۆپێک نابێت ئەوەنده سنوور دابنێت که ببێته هۆی ئەم شۆکه.
هەفتەی رابردوو، نرخی نەوت له بازاڕی نیویۆرک بۆ یەکەم جار دوای مانگی ٦ی ئەمساڵ، له ٥٠دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک تێپەڕی.
Payamner-
