وەزیری وزەی ئیسرائیل سەردانی تورکیا دەکات

وەزیری وزەی ئیسرائیل سەردانی تورکیا دەکات

وەزیری وزەی ئیسڕائیل رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو سەردانی توکیا دەکات ولە کاتی ئاساییبوونەوەی پێوەندییەکانی ئیسڕائیل و تورکیا، ئەمە یەکەم سەردانی بەرپرسێکی پلەباڵای ئیسڕائیل بۆ تورکیایە.



ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا بڵاوی کردەوە، باڵێۆزخانەی ئیسڕائیل لەئەنکەرە رایگەیاند: بڕیارە وەزیری وزەی ئەم وڵاتە "یۆڤال شتاینتس، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنگرەی وزەی ئەستەنبووڵ سەردانی تورکیا بکات. ئەم کۆنگرەیە رۆژی دووشەممەی داهاتوو دەستپێدەکات.

باڵیۆزخانەی ئیسڕائیل ئاماژەی بەبەمە کردووە، ئەمە یەکەم سەردانی بەرپرسێک ئەم وڵاتەیە کە لە ئاستی وەزیردا دوای شەش ساڵ نێوانگرژی سەردانی تورکیا دەکات.

ئیسڕائیل و تورکیا لە هاوینی ئەمساڵدا رێککەوتننامەیەکی واژوو کرد کە بەپێی رێککەوتننامەکە پێوەندییەکانی دوو وڵات دەست پێدەکاتەوە .

پێوەندییەکانی ئەنکەرە و تەلئەبیب دوای هێرشی کۆماندۆکانی ئیسڕائیل بۆ سەر کەشتییەکی تورکیا کە هەڵگری یارمەتی بۆ کەرتی غەزە بوو، گرژی تێکەوت. لەهێرشەکەدا ١٠هاووڵاتیی تورک گیانیان لەدەست دا.
Payamner-
Top