ترامپ بۆ هيلارى كلينتۆن: دادگاييت ده‌كه‌م
كانديدى كۆمارييه‌كان دۆناڵد ترامپ رايگه‌ياند, ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تييدا سه‌ركه‌وێت, هيلارى كلينتۆن رووبه‌ڕووى زيندان و دادگاييكردن ده‌كاته‌وه.
بڕياره له 8ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى داهاتوودا پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مريكا به‌ڕێوه‌بچێت.
له ميانى دووه‌م ديبه‌يتى نێوانياندا, دۆناڵد ترامپى كانديدى كۆمارييه‌كان روويكرده هيلارى كلينتۆنى كانديدى ديموكراته‌كان و گوتى: ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردن سه‌ركه‌وم رووبه‌ڕووى دادگات ده‌كه‌مه‌وه. به هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئيمه‌يڵه‌كانت له كاتێكدا تۆ وه‌زيرى ده‌ره‌وه بوويت.
له به‌رامبه‌ردا هيلارى كلينتۆن ترامپى به هه‌وڵدان بۆ چاندنى گيانى ره‌گه‌زپه‌رستى تۆمه‌تبار كرد, به تايبه‌تى به هۆى ئه‌و لێدوانانه‌ى له دژى مووسڵمانان بڵاويانده‌كاته‌وه.
K24-
