ئۆزێل دەگەڕێتەوە ریال
سەرچاوە رۆژنامەوانیەکانی ئینگلتەرا ئاماژە بەوەدەدەن کە مەسعود ئۆزێل دەگەڕێتەوە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ...
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەوانی دەیلی ئیکسپرێسی ئینگلیزی , مەسعود ئۆزێل یاریزانی یانەی ئەرسنال داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە کە مووچەکەی بەرزبکەنەوە بۆ ١٤ ملیۆن لە ساڵێکدا , بەڵام داواکارییەکەی رەتکراوەتەوە ..
لەرۆژنامەکە ھاتووە , ئۆزێل بڕیاریداوە یانەی ئەرسنال جێبھێلێت و ھەندێک سەرچاوەش ئاماژە بەوەدەکەن کە یانەی ریال مەدرید ھەوڵدەدات تواناکانی مەسعود ئۆزێل بەدەست بھێنێتەوە بۆ بەھێزکرنەوەی ھێلی ناوەڕاستی یانەی شاھانە ..
لە رۆژنامەکە ئاماژە بەوەکراوە , جگە لەیانەی ریال مەدرید یانەی بایەرن میونخ ھەوڵدەدات گرێبەست لەگەڵ ئۆزێل مۆر بکات , بەڵام بڕیاری یەکلاکەرەوە لەلای ئۆزێل دەبێت کامە یانە ھەڵدەبژێرێت ..
Payamner-
