ئەمریکا لەبارەی پەکەکەوە دڵنیایی دەداتە تورکیا

 ئەمریکا لەبارەی پەکەکەوە دڵنیایی دەداتە تورکیا
حکوومەتی ئەمریکا لەبارەیبەشداریکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی مووسڵ، دڵنیایی دەداتە تورکیا.

رۆژی یەکشەممە 9ـی تشرینی یەکەمی 2016، رۆژنامەی (حورییەت دەیلی نیوز) لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای تورکیاوە بڵاوی کردووەتەوە، کە پەکەکە و رێکخراوەکانی بەشداریی شەڕی رزگارکردنەوەی مووسڵ ناکەن، ئەمریکا لەو بارەیەوە تورکیای ”دڵنیا کردووەتەوە“.

بەشداریکردنی پەکەکە لە شەڕی مووسڵ یەکێکە لە نیگەرانییەکانی تورکیا هۆکارێکیشە بۆ سووربوونی ئەو وڵاتە لە بەشداریکردن لە ئۆپەراسیۆنەکە.

سەرکردە باڵاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان جەخت لەوە دەکەنەوە، کە ئێستا ئامادەکاریی بۆ دەست پێکردنی ئۆپەراسیۆنی رزگار کردنەوەی مووسڵ دەکەن.

لە مانگی حوزەیرانی 2014 دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شاری مووسڵ و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار و چەند ناوچەیەکی باشووری کەرکووک لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کرا.




باسنيوز
Top