هه‌واڵى كوژرانى كوڕی سه‌رۆكى پێشووى یه‌مه‌ن بڵاو ده‌بێته‌وه
سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانى یه‌مه‌ن، ڕای ده‌گه‌یه‌نن، كه "خالد عه‌لى عه‌بدوڵا ساڵح"، كوڕى سه‌رۆكى له‌ده‌سه‌ڵات دوورخراوه‌ى یه‌مه‌ن، له هێرشى فڕۆكه ئاسمانییه‌كانى وڵاتانى كه‌نداو بۆ سه‌ر پرسه‌ی یه‌كێك له به‌رپرسه‌كانى سه‌ر به حوسییه‌كان، كوژراوه
له وێنه‌یه‌كدا كه له تۆڕى كۆمه‌لایه‌تى فه‌یس بووك، بڵاو كراوه‌ته‌وه، كوڕى سه‌رۆكى پێشووى یه‌مه‌ن له ته‌نیشت عه‌بدولقادر هیلالى، پارێزگارى سه‌نعا دانیشتووه، كه كه‌ناڵى (مه‌سیره)ـه‌ى سه‌ر به حوسییه‌كان كوژرانى ئه‌و به‌رپرسه‌ى ڕاگه‌یاند.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى تائێستا هه‌واڵى كوژرانى خالد عه‌لى عه‌بدوڵا ساڵح، به فه‌رمى ڕا نه‌گه‌یه‌نراوه، هاوكات سه‌رچاوه نزیكه‌كان له سه‌رۆكى پێشووى یه‌مه‌ن، ئه‌وه‌یان ڕا گه‌یاندووه، كه "خالد" نه‌كوژراوه و پێش بۆردوومانه‌كه له پرسه‌كه چووه‌ته ده‌ره‌وه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كانى دیكه ڕه‌تى ده‌كه‌نه‌وه له بۆردوومانه‌كه ڕزگارى بووبێت، به‌تایبه‌ت كه كه‌سه نزیكه‌كانى كوژراون.
لە ئەنجامی ھێرشێكی ئاسمانی كه گومان ده‌كرێت فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانێتى سه‌ربازى وڵاتانى كه‌نداو به‌سه‌ركردایه‌تى سعوودیه ئه‌نجامى دابێت بۆ سەر بینایەک لە شاری سەنعای پایتەختی یەمەن، كە پرسەیەكی تێدا بەڕێوەدەچوو، بەلایەنی کەمەوە 140 کەس بوونه قوربانى.
ئاژانسى ڕۆیته‌رز بۆ هه‌واڵه‌كان، له‌سه‌ر زارى وه‌زیری ته‌ندرووستى له‌و حكوومه‌ته‌ى حوسییه‌كان به‌ڕێوه‌ى ده‌به‌ن، كوژرانى 82 كه‌سى ڕا گه‌یاند، كه له پرسه‌ى باوكى جه‌لال ڕوه‌یشان، وه‌زیرى ناوخۆى هه‌مان حكوومه‌ت، بوونه‌ته قوربانى.
Bas News-
