رووسیا چەند مووشەکی هەڵگری کڵاوەی ناووکی بۆ رۆخی دەریای باڵتیک گواستەوە
سەرچاوەکانی زانیاریی ئەمریکا رایانگەیاند: رووسیا سیستەمێکی مووشەکی بۆ پارێزگای کلینینگراد لە رۆژی دەریای بالتیک گواستووەتەوە کە توانی هەڵگرتنی کڵاوەی ناووکییان هەیە.
وێستگەیەکی رادیۆیی لە ئێستۆوۆنی رایگەیاند: مووشەکی کورت مەودای بە ناوی ئەسکەندر-ئێم بە توانای مەودای ٥٠٠ کیلۆمەتر بە ۆی کەشتیەکی ناسەربازییەوە لە سەنت پەترزبۆرگەوە بۆکالینینگراد گواستراونەتەوە.
بە پێی ئەم هەواڵانە، روسیا هێشتا کاردانەوەی بەم هەواڵە پێشان نەداوە.
رووسیا لەماوەی رابردوودا چەندین جار هەرەشەیکردووە کە بەمەبەستی بەروڕووبوونەوەی ئەگەری هەڕەشەکانی ناتۆ سیتەمێکی مووشەکی لە سەرسنووری نێوان رووسیا و یەکێتیی ئەوروپا دادەمەزرێنێت.
Payamner-
