100 رۆژه سه‌رۆكه و رۆژانه 33 كه‌س ده‌كوژێت
دۆتێرتی، گوتی: "رۆژئاواییه‌كان دژایه‌تی من ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت به‌ره‌نگاری بازرگان و به‌كارهێنه‌رانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و چه‌ته و مافیاكان ببمه‌وه".
دوای ئه‌وه‌ی دۆتێرتی له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی وڵاته‌كه‌ی، به‌ڵێنی دا به‌ره‌نگاری بازرگانه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ببێته‌وه و له رێگه‌ی كوشتنی 3 ملیۆن كه‌س له‌ناوییان ببات، توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و له 30 حوزه‌یران/ یۆنیۆی ئه‌مساڵه‌وه، پۆستی سه‌رۆكایه‌تی فلیپینی وه‌رگرت.
له‌ماوه‌ی 100 رۆژی سه‌رۆكایه‌تی دۆتێرتی، پۆلیسی فلیپین 1523 كه‌سی به‌تۆمه‌تی بازرگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ر كوشتووه، نزیكه‌ی 1800 كه‌سی دیكه‌ش، له بارودۆخی گوماناویدا كوژراون.
دۆتێرتی له وه‌ڵامی ئه‌و ره‌خنانه‌ی كه لێی گیراوه، له باره‌ی كوژرانی زیاتر 1800 كه‌س، ده‌ڵێت: "ئه‌وه په‌یوه‌ندی به ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه نییه، به‌ڵكو پاكتاوی حیساباتی ناوخۆیی چه‌ته و مافیاكانه".
وێڕای به‌رزبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رێتی ئه‌و سه‌رۆكه نوێیه، به‌ڵام رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤ، ره‌خنه‌ی لێده‌گرن و ده‌ڵێن: "ده‌یه‌وێت له په‌نای كوشتنی ئه‌و خه‌ڵكه، به‌رهه‌ڵستكارانی له‌ناوبه‌رێت".
k24-
