ترامپ بۆ نه‌خۆشه ئه‌مه‌ریكییه‌كان: تا هه‌ڵبژاردن به زیندوویی بمێنن
دۆناڵد ترامپ، كاندیدی كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته، له په‌یامێكدا، داوا له‌و نه‌خۆشانه ده‌كات كه باری ته‌ندروستییان به‌ره‌و ناجێگری ده‌ڕوات، تا ئه‌و كاته‌ی ده‌نگی پێده‌ده‌ن، به زیندوویی بمێنن.
رۆژنامه‌ی "هافینگتۆن"ی ئوسترالی بڵاویكردووه‌ته‌وه، دۆناڵد ترامپ، له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یدا، له شاری هێندرسۆن، ویلایه‌تی نیڤادا گوتی: "لام گرنگ نییه چه‌نده نه‌خۆشن، هه‌روه‌ها گرنگ نییه كه تازه له‌لای پزیشك هاتوونه‌ته‌وه و دووچاری نه‌خۆشییه‌كی خراپ بوونه، ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه كۆتاییتان هاتووه، گوێی پێ مه‌ده‌ن، تاكو رۆژی 8ی 11 له ژیان بمێنن و زیندوو بن و ده‌نگ به من بده‌ن".
له كۆتایی گوتاره‌كه‌ی ترامپ، گوتی: "ئه‌وانه‌ی كه گوتم گاڵته‌یه، به‌ڵام مه‌به‌ستم بوو بلێم".
