ئه‌نتۆنیۆ گۆتیریسی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووترى پورتوگال بۆ سكرتنێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كاندید كرا
رۆژى پێنج شه‌ممه ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به فه‌رمی و به كۆی ده‌نگ ئه‌نتۆنیۆ گۆتیرسی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری پورتوگالى بۆ پۆستی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كاندید كرد‌و كۆمه‌ڵه‌ى گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی راسپارد كه له سه‌دو نه‌وه‌د و سێ ئه‌ندام پێكدیدَت له سه‌ره‌تای كانوونی دووه‌مى دوو هه‌زارو حه‌ڤده‌وه بۆ ماوه‌ى پێنج سال به سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانى دامه‌زرێنێت.
بڕیاره كۆمه‌ڵه‌ى گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌فته‌ى داهاتوو كۆببێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بڕیار له‌سه‌ر دامه‌زراندنی گۆتیریس بدات كه ته‌مه‌نى شه‌ست و حه‌وت ساڵه تا جێگه‌ى بان كی مۆن خه‌ڵكی كۆریای باشوور‌و ته‌مه‌ن حه‌فتاو دوو سالأ بگرێته‌وه كه له كۆتایی ئه‌م ساڵدا پۆسته‌كه‌ى به‌جێ ده‌هێڵێت پاش ئه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى دوو خۆل ئه‌و پۆسته‌ى به‌ڕێوه‌برد.
جێى ئاماژه‌یه گۆتیریس له ساڵى هه‌زارو نۆسه‌دو نه‌وه‌د و پێنجه‌وه تا دوو هه‌زارو دوو سه‌رۆك وه‌زیرانی پورتوگال بوو، له ساڵى دوو هه‌زارو پێنجیشهوه تا دوو هه‌زارو پازده كۆمیسیاری باڵاى كاروباری په‌نابه‌ران سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بوو.
Kurdistan-
