وەزیری بەرگریی بەریتانیا هۆشداریی دەداتە وڵاتانی ئەوروپا
مایکڵ فالۆن، وەزیری بەرگریی بەریتانیا بە رۆژنامەی (تایمز)ی وڵاتەکەی رایگەیاندووە، کە قاعیدە هەڕەشەیەکی راستەوخۆیە لەسەر هەموو وڵاتانی ئەوروپا و پلان بۆ هێرشی تیرۆریستی لەو وڵاتانە دادەنێت.
مایکڵ فالۆن ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ترسی وڵاتەکەی لە گەشەکردنەوەی قاعیدە یەکێکە لەو هۆکارانەی سەربازە بەریتانییەکان لە ئەفغانستان ناکێشێنێتەوە.
رێکخراوی قاعیدە دوای کوشتنی ئوسامە بن لادن، سەرۆکی رێکخراوەکە لەلایەن هێزێکی تایبەتی ئەمریکاوە، دەستی بە جموجۆڵ کردووە لە وڵاتانی ئەفغانستان، سووریا، یەمەن و لیبیا.
قاعیدە رێکخراوێکی توندڕەوی ئیسلامییە، لە ساڵی 2001 هێرشێکی تیرۆریستیی گەورەی کردە سەر هەردوو تاوەری سەنتەری بازرگانیی جیهانی و وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و رووداوەکە بە هێرشی تیرۆریستیی 11ـی سێپتێمبەر ناسرا.
باسنیوز
