یوئێن: ٣٨٥ ملیۆن منداڵ لە جیھاندا لەوپەڕی ھەژاریدا دەژین
ڕاپۆرتێکی ھاوبەشی یونیسێف و بانکی نێودەوڵەتی ئاشکرای کردووە، کە لە جیھاندا ٣٨٥ ملیۆن منداڵ لەوپەڕی ھەژاری و نەداریدا ژیان بەسەر دەبەن.
ئەنتۆنی لەیک بەڕێوەبەری گشتیی سندووقی چاودێریی منداڵان لە نەتەوەیەکگرتووەکان (یونێسیف) وێڕای بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتەکە لە ڕاگەیاندنێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە منداڵان دوو ھێندە زیاتری گەورەکان ئازاریان ھەیە بەدەستی ھەژارییەوە و وتیشی چەند منداڵەکە ساواتر بێت، بەو ڕاددەیە کاریگەرییەی بەسەرەوە زیاترە، چونکە ئەو منداڵە ھەژارانە ھەژاری و نەداری کاریگەریی دەخاتە سەر گەشەکردنی جەستە و مێشکیان.
Payamner-
