بارسا و ریال ململانێ لەسەر ئەو یاریزانە دەکەن
ھەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ریال مەدریدی ئیسپانی کەتوونەتە رکابەری کردنی یەکتری لەسەر بەدەستھێنانی تواناکانی یاریزانێکی پورتوگالی ..
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی ئەپۆلای پورتوگالی , ھەردوو یانە گەورەکەی ئیسپانیا بەرشەلۆنە و ریال مەدرید رکابەری یەکتری دەکەن لەسەر بەدەستھێنانی تواناکانی یاریزانی لاوی یانەی سپۆرتینگ جیلسۆن مارتینیز ...
لەھەواڵەکە ھاتووە , مارتینیز لە یارییەکانی یانەکەی لە خولی پورتوگالی و چامپیۆنزلیگ ئاستێکی زۆرباش پێشکەش دەکات و ئەمەش وای کرد بانگێھشتی ھەڵبژاردەی پورتوگال بکرێت ...
Payamner-
