له برۆكسل دوو ئه‌فسه‌ری پۆلیس به هێرشێكی چه‌قۆ برینداربوون
داواكاری گشتی به‌لجیكیا ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند كه دوو ئه‌فسه‌ری پۆلیسی برۆكسل به‌هۆی هێرشی چه‌قۆ وه‌شێنێك برینداربوون و گومان ده‌كرێت هێرشه تیرۆرستی بێت .
له‌مباره‌یه‌وه تۆری ته‌له‌فزیۆنی به‌لجیكیا بڵاویكرده‌وه كه یه‌كێك له ئه‌فسه‌ره‌كانی پۆلیس چه‌قۆ به‌ر ملی كه‌وتووه و پۆلیسه‌كه‌ی دیكه‌ی چه‌قۆ به‌ر سكی كه‌وتووه و له‌كاتی گه‌یشتی پۆلیسی سێیه‌م بۆ شوێنی روداوه‌كه له ئاكامدا لوتی شكاوه . كه‌ناڵی بی بی سی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه كه هێرشكه‌ره‌كه به گولله قاچی برینداركراوه‌و به‌هۆی ئه‌مبولانس له شوێنی روداوه‌كه دوورخراوه‌ته‌وه .
هاوكات ئیریك ڤان دیر سیپت وته‌بێژی داواكاری گشتی به‌لجیكای فیدراڵ رایگه‌یاند كه گومانده‌كرێت هێرشه‌كه تیرۆرستی بووبێت به‌ڵام تائێستاش هیچ كه‌س و لایه‌نێك به‌رپرسیاره‌تی خۆی له ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه رانگه‌یاندووه . ده‌سه‌ڵات دارانیش رایانگه‌یاند كه برینداره‌كان مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان نیه .
Kurdistan-
