سوپای پاسداران: نابێ بەلەمەکانی سعوودیە نزیکی ئاوەکانی ئیران ببنەوە
سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی هەر دوای دەستپێکردنی ئەم مانۆڕە سەربازییە بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێک ڕایگەیاندووە "تەنانەت بەلەمەکانی سعوودیە مافی ئەوەیان نییە لە ئاوە نیودەوڵەتییەکانی نزیک لە ئێرانیش تێپەڕ ببن."
لە درێژەی بەیانناکەمەکەی سوپای پاسداراندا هاتووە "لە بنەڕەتدا ئەم مامۆڕە سەربازییەی سعوودیە ڕوون و ئاشکرایە کە بۆ خولقاندنی قەیران و کەمکردنەوەی ئاسایشی کەنداو و ناوچەکەیە."
لە بەشێکی دیکەدا هاتووە "تەنانەت ئەگەر بێت و ئەو بەلەمانەی سعوودیە لە ئاوە نیودەوڵەتییەکانی نزیک لە کۆماری ئیسلامیشەوە تێپەڕ بن، بێگومان بێ زەرەر و زیان نابن و هێرشیان دەکرێتە سەر."
لە کۆتایی بەیاننامەکەی سوپادا هاتووە "ئێمە بەتەواوەتی لە ئامادە باشی داین لە ئەگەری هەرچەشنە حەرەکەت و هەوڵدانێک بۆ تێکدانی ئاسایش و سەقامگریی کەنداوی فارس و دووڕگە و گەرووی هورمز و دەریای عەمان، سوپای پاسداران دەستبەجێ کاردانەوەی دەبێت و هەڵوێست دەگرێت."
ئێران و سعوودیە لە ساڵی پار و لە کاتی هێرش بۆ سەر باڵیۆزخانە و کونسووڵگەریی سعوودیە لە تاران و مەشهەد، پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان تێک چووە و بەتایبەتی لەڕووی لێدانی سەربازی و سیاسییەوە گرژی و ئاڵۆزی کەوتووەتە نێوانیانەوە.
بۆ وەرگرتی زانیاریی زیاتر لەبارەی مانۆڕەکەی سعوودیە، لێرە کلیک بکە
