ئاستى ھەناردەی نەوتی ئێران گەیشتە بەر لە گەمارۆكان

ئاستى ھەناردەی نەوتی ئێران گەیشتە بەر لە گەمارۆكان


ئاژانسى رۆيته‌رز بڵاویكردەوە كۆی ھەناردەی نەوتی خاو و گازی ئێران لە مانگی رابردوودا گەیشتە 2.8 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا واتە یەكسان بوون لەگەڵ ئەو بڕە نەوتەی لە ساڵی 2011 و بەر لە گەمارۆ نێودەوڵەتیيەكان لە لایەن ئێرانەوە بەرھەم دەھات و ھەناردەی بازاری نەوت دەكرا.

دوو سەرچاوە لە ناخۆی ئێران بە رۆيته‌رزیان راگەیاندووە بەشێك لەو 2 میلیۆن بەرمیلە نەوتی سووكە كە بۆ بەرھەمە پێترۆكیمیایيەكان بەكار دێت.

دوای ئەوەی لە رێككەوتنی سەرەتایی ئۆپێكدا راگەیاندرا، ئێران و نایجیریا و لیبیا رێگەیان پێدرا ئاستی بەرھەمە نەوتیەكانیان زیاد بكەن، تاران هه‌وڵه‌كانى چڕ كردووه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت زۆرترين سوود له‌و ده‌رفه‌ته‌ وه‌ربگرێت و ئاستى هه‌نارده‌ى نه‌وتى خاوى به‌رز بكاته‌وه‌.
k24-
Top