سعوودیه ڤیزای عه‌مره گرانده‌كات
حكوومه‌تی سعوودیه، بڕیاریدا ڤیزای عه‌مره گران بكات و له‌مه‌ودوا به نرخی 2 هه‌زار ریالی سعوودی، (533 دۆلار), ڤیزا بداته عه‌مره‌كاران، به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی زیاد له‌جارێك عه‌مره‌یان كردووه, به‌مشێوه‌یه‌ش نرخى ڤیزا ده هێنده‌ی پێشتر گرانبووه.
گرانگكردنی نرخی ڤیزا، له چوارچێوه‌ی هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی ریازه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه‌ی ئه‌و وڵاته و چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی، كه به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت، وڵاته‌كه دووچاری قه‌یران بووه.
پێشتریش حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته، چه‌ند بڕیارێكی دیكه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی ده‌ركرد، وه‌كو كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه و ئیمتیازاتی وه‌زیران و دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به مانگی زایینی، كه پێشتر به مانگی كۆچی دابه‌شده‌كرا، به‌مشێوه‌یه‌ش حكوومه‌ت مووچه‌ی 11ی رۆژی فه‌رمانبه‌رانی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه له ساڵێكدا.
له‌گه‌ڵ گرانكردنی نرخی ڤیزای عه‌مره، گۆڕانكاری له نرخی سه‌رجه‌م جۆره‌كانی دیكه‌ی ڤیزا كراوه و نرخه‌كانییان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادكراون و گۆڕانكاری به‌سه‌ر ڤیزای حه‌جیشدا كراوه.
زیادكردنی نرخه‌كان، له چوارچێوه‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌یه، كه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3ی تشرینی دووه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2016، ده‌ركران.
k24-
