به‌ریتانیا فڕۆكه‌خانه‌ی هیسرۆ فراوان ده‌كات

به‌ریتانیا فڕۆكه‌خانه‌ی هیسرۆ فراوان ده‌كات


وەزارەتی گواستنەوەی بەریتانیا بڵاویكردەوە، بەمەبەستی فراوانبوونی گەشته‌ ئاسمانییەكان و پەیوەندیيە بازرگانییەكان, لەپلانياندایە لەداھاتوو رووبەری فڕۆكەخانەی ھیسرۆی نێودەوڵەتی فراوان بكات.

وەزیری گواستنەوەی بەریتانیا بڵاویكردەوە، فڕۆكەخانەی ھیسرۆی نێودەوڵەتی كەكەوتۆتە شاری لەندەن, ماوەی 25 ساڵە لەژێر پاڵەپاستۆیەكی زۆری كاركردندایەو لەتواناشی نەماوە ئەم ھەموو گەشتانە بەڕێ بكات، بۆیە لەپلاندایە لەماوەیەكی نزیكدا دەست بەكاركردن لەو فڕۆكەخانه‌یه‌ ده‌كرێت.

وەزیری گواستنەوەی بەریتانیا ئاماژەی بەوەشكرد، له‌ئێستادا 3 پرۆژەی گەورە لەبەردەستە و پێویستیان بە پێداچوونەوەیە, هاوكات دڵنیایی خۆیشی نیشاندا كه‌ پڕۆژەكان سەركەوتوو دەبن, بەڵام كاتی دەستپێكردنی ئەم پڕۆژانە دیارینەكراوە.
k24-
Top