بەپێی توێژینەوەیەکی ئەورووپی زۆربەی مرۆڤایەتی بەخیلن
لە ھەر یەکە لە زانکۆکانی (کارلۆس) و (رۆڤیرا ڤیرگیری) و (سەرقستە) لە وڵاتی ئیسپانیا بۆ تێگەیشتنیان لە جیاکردنەوەی جۆری مرۆڤەکان، توێژینەوەیان لە سەر شێوازی ھەڵسوکەوتی ٥٤١ کەس ئەنجام داوە.
ئەنجامدەرانی توێژینەوەکە ھەموو مرۆڤایەتیان بەسەر چوار جۆر دابەش کردووە، کە ئەوانیش بەخیلەکان و ئەوانەی زۆر متمانەیان بەخۆیان ھەیە و ئەوانەی گەشبینن و ئەوانەی زۆر ڕەشبینن.
لە توێژینەوەکە پرسیار دەربارەی چۆنیەتی ژیان و گوزەران و ھەڵسوکەوتی مرۆڤ، ئاڕاستەی ئەو کەسانە دەکرا کە توێژینەوەکەیان لەسەر ئەنجام دەدرا، دوای وەرگرتنەوەی وەڵامی پرسیارەکان، بۆیان دەرکەوت لە کۆی ئەو کەسانەی بەشداری ڕاپرسییەکەیان کردووە، بۆیان دەرکەوتووە ٩٠٪ی بەشداربووان بە تەواوی وەڵامی پرسیارەکانیان داوەتەوە.
لە ئەنجامدا بۆیان دەرکەوت کە ٣٠٪ پێکھاتەی مرۆڤایەتی کەسانی بەخیلن،٢٠٪ گەشبینن، ٢٠٪ ڕەشبینن، ٢٠٪ متمانەی تەواویان بەخۆیانە، ھەروەھا ١٠٪ ی دیکە ئەوانەن کە بەھیچ شێوەیەک ناتوانن خۆیان لەگەڵ دەورووبەر و کۆمەڵگا بگونجێنن.
باسنيوز
