بههویی كهمی بهشداریی كردنیان ئهنجامی ریفراندۆمەكەی هەنگاریا رهتدهكرێتهوه
پارتی حكومڕانی هەنگاریا بە فەرمی رایگەیاند، كە ریفراندۆمەكەی ئەمڕۆ لەسەر پرسی قبوڵكردن یاخود رەتكردنەوەی پەنابەران بەهۆی كەمیی رێژەی بەشداریكردنی هاوڵاتیانەوە، شكستی هێنا.
ڤیكتۆر ئۆربان، سەرۆك وەزیرانی هەنگاریا، پشتیوانی لە رەتكردنەوەی وەرگرتنی پەنابەران دەكات، بەڵام شكستیهێنا لە قایلكردنی زۆرینەی هاوڵاتیانی وڵاتەكەی، تاوەكو بەشداری لە راپرسییەكەی ئەمڕۆدا بكەن، تەنها %45ی هاوڵاتیان بەشدارییان لە راپرسییەكەدا كرد، بەمەش ئەنجامی راپرسییەكە رەتدەكرێتەوە.
ساڵی رابردوو، پاش چوونی ژمارەیەكی زۆری پەنابەران بەرەو ئەوروپا، رێككەوتنێك لە نێوان وڵاتانی یەكێتی ئەوروپادا واژۆكرا.
بەپێی ئەو رێككەوتنەو بە مەبەستی كەمكردنەوەی فشاری پەنابەران لەسەر چەند وڵاتێكی دیاریكراو، بڕیارە كۆچبەرانی نایاسایی بەسەر سەرجەم وڵاتانی ئەوروپادا دابەشبكرێن بەمەش هەنگاریا هەزار و 294 پەنابەری بەردەكەوێت.
Payamner-
