ڕیال ئه‌مجاره‌ش تامی بردنه‌وه‌ی نه‌چێشت

ڕیال ئه‌مجاره‌ش تامی بردنه‌وه‌ی نه‌چێشت
بۆ سێیەم یاری لەسەر یەک لە خولی یانەکانی ئیسپانیا، ریال مەدرید نەیتوانی بردنەوە دەستەبەر بکات .

لەتایمی یەکەم و تەنھا دوای شەش خولەک فران ریکۆ بە لیدانی سەر تۆڕی گۆڵی ناڤاسی ھەژاند و ئیباری پێشخست، بەڵام دواتر ڕۆناڵدۆ تۆپێکی نایابی بۆ گارێس بەیڵ دروست کرد و بەیڵ بە لێدانی سەر یارییەکەی بۆ ڕیاڵ یەکسانکردەوە و ئەو تایمە کۆتاییھات.

لەتایمی دووەمدا زێدان ڕاھێنەری شاھانەکان کەریم بێنزێمە و ئیسکۆی ھێنایە دەرەوە و مۆراتا و ئەسینسیۆی خستە شوێنیان بەڵام ئەوانیش نەیانتوانی گۆڵی بردنەوە بکەن و یارییەکە بە ئەنجامی ١-١ کۆتاییھات.

بەو ئەنجامەش بۆ سێیەم یاری لەسەر یەک ریال نەیتوانی بردنەوە تۆماربکات و خاڵەکانی گەیاندە ١٥ خاڵ و پێشەنگی خولەکەی بۆ ئاتلەتێکۆ مەدرید بەجێھێشت .
Payamner-
Top