بەبەشداری ئەسەد هەڵبژاردنی نوێ لە سووریا دەکرێت
تۆمارێکی دەنگی کە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاوی کردووەتەوە، ئاشکرای دەکات، جۆن کیری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێشنیازی کردووە لە سووریا هەڵبژاردنێک بکرێت و تیایدا بەشار ئەسەد، بەشدار بێت.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، پێشنیازەکەی ئاڕاستەی ئۆپۆزسیۆنی سووری کردووە.
بەڵام تا ئێستا وەڵامی ئەپۆزسیۆن لەوبارەیەوە ڕانەگەیەنراوە، هەروەک هەڵوێستی ڕژێمی سووریا و ڕووسیاش ڕوون نییە.
باسنيوز
