ئابووری سعوودیە بۆ نزمترین ئاست دابه‌زیوه
حكوومه‌تی سعوودیە رایگه‌یاند، ئاستی وه‌به‌رهێنانی وڵاتەکەی له نیوه‌ی دووه‌می ئه‌مساڵ كه‌مترین گه‌شه‌ی تۆماركردووه له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوو.
راپۆرتی حكوومه‌تی سعوودیە بڵاویكردووە، كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی حكوومه‌ت و پشتبه‌ستن به كه‌رتی نه‌وت وایكردووه گه‌شه‌ی ئابووری به لاوازترین ئاست ده‌ربكه‌وێت و ئاستی هه‌ڵاوسانیش به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ رێژه‌ی له سه‌دا یه‌ك پۆینت چوار.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه هه‌فته‌ی رابردوو سعوودیە بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژوویدا بڕیاری دا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی به‌گوێره‌ی رۆژه‌كانی مانگی زايینی دابه‌ش بكات، بەمەش ساڵانه پاره‌ی یانزه رۆژی هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
K24-
