شارل دیگۆل بەشداریی ئامادەکارییەکان بۆ رزگارکرنەوەی مووسڵ دەکات
رۆژی هەینی 30ـی ئەیلوولی 2016، هەشت فڕۆکەی جەنگیی جۆری رافال مارین لەسەر کەشتیگەلی شارل دیگۆل لە دەریای ناوەڕاست بەشدارییان لە بۆردومانکردنی بارەگاکانی رێکخراوی توندڕەوی داعش لە مووسڵ کرد.
کەشتیگەلی شارل دیگۆل بە 24 فڕۆکەی رافال مارینی جەنگیی بەشداریی ئامادەکارییەکان بۆ رزگارکردنەوەی مووسڵ دەکەن، هاوشانی 12 فڕۆکەی جەنگیی دیکەی فەرەنسی، کە لە وڵاتانی ئوردن و ئیماراتن.
ئەو فڕۆکە جەنگییە فەرەنسییانە لە مانگی شوباتی 2015ـەوە بەشداریی هاوۆەیمانێتیی نێودەوڵەتی دەکەن، کە ئەمریکا سەرۆکایەتیی دەکات و فڕۆکەکان بارەگاکانی داعش لە کوردستانی باشوور و رۆژئاوا و سووریا و عێراق بۆردومان دەکەن.
دوای هەرەس پێهێنانی سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە مانگی حوزەیرانی 2014 چەکدارانی داعش زۆربەی شارەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان لە عێراق داگیر کرد.
باسنیوز
