"داعش هەوڵیداوە له‌ نوێژی هەینیی تاران ته‌قینه‌وه‌ ئه‌نجامبدات"



بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران، رایگەیاند، خۆکوژانی سەر بە داعش هەوڵیانداوە لە کۆبوونەوەی نوێژی هەینیی تاران خۆیان بتەقێننەوە.

موحسن رەزایی، ئێوارەی رۆژی سێشەممە، لە کۆبوونەوەیەکدا لە تاران رایگەیاند، سێ مانگ پێش ئێستا، خۆکوژانی سەر بە داعش کە دەیانویست هاوکات لەگەڵ نوێژی هەینی لە زانکۆی تاران خۆیان بتەقێننەوە، لە رێگەی نێوان کوردستان و هەمەدان دەستگیر کران.

ئەم فەرماندەیەی پێشووی سوپای پاسداران، هەروەها گوتی: "چەند کەسێکیش لە تاران دەستگیر کراون کە ویستوویانە بۆ تیرۆر و خۆتەقاندنەوە بۆمب دروست بکەن".

وەزیری ئیتلاعاتی ئێران، مەحموود عەلەوی، بەهاری رابردوو ئاماژە بە دەستگیرکردنی تاقمێکی سەر بە داعش لە رێگەی کوردستان بۆ هەمەدان و گروپێکی دیکە لە نێو شاری تاران کردبوو.
k24-
Top