راوێژکاری خامنەیی: سعوویە لەو ئاستەدا نییە هەڕەشە لە ئێران بکات
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی میهر، حوسێن فیروزئابادی، فه‌رمانده‌یه‌کی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێران و ڕاوێژکاری تایبه‌تی ڕێبه‌ری ئێران له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی: "کاری بنه‌ڕه‌تی و سه‌ره‌کیی ئێمه به‌رگریکردن له خۆمانه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویست به هێرش بکات، ئه‌وه هێرشیش ده‌که‌ین."
فیروزئابادی زیادی کرد: "ئه‌گه‌ر دوژمن هێرش بکاته سه‌رمان، گومانی تێدا نییه که وەڵامێکی قورسیان ده‌ده‌ینه‌وه، به‌ڵام ئێمه سه‌ره‌تا قه‌ت هێرش ناکه‌ین."
ئه‌و له وەڵامی ئه‌م پرسیاره که ئایا هێزی ئاسمانی سوپا ته‌یار ده‌کرێت، گوتی: "ئێمه ستراتیژی شه‌ڕی ناڕێک په‌یڕه‌و ده‌که‌ین و ئه‌مه‌ش یانی لێکدانه‌وه‌ی خاڵه لاواز و به‌هێزه‌کانی دوژمن، به‌م پێیه ئه‌و ئامێر سه‌ربازییانه دابین ده‌که‌ین که بتوانێت باشترین کاریگه‌ری به‌سه‌ر خاڵه لاوازه‌کانی دوژمنه‌وه ببێت".
فیروزئابادی ئەوەشی ئاشکرا کردووە: "هێزی مووشه‌کی ئێران به‌رگریکارانه‌یه و ئه‌مەریکاش له‌م دواییه‌دا دانی به‌م هێزه‌دا ناوە. "
سه‌باره‌ت به لێدوانی بەرپرسانی سعوودی کە ئێران چه‌ک بۆ یه‌مه‌ن ده‌نێرێت، گوتی: "عه‌ره‌بستان غه‌ڵه‌تی زیادی ده‌کات و ئه‌م وڵاته ئه‌سپی ترۆڤای ئهمەریکاییهکانه."
لە درێژەدا گوتیشی "خۆڕاگری خه‌ڵکی سووریا و عێراق و یه‌مه‌ن سعوودیەی هه‌راسان کردووه. عه‌ره‌بستان له یه‌مه‌ن جه‌نایه‌ت ده‌کات، مووشه‌که‌کانی ئێمه ئاماده‌ن، ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌ویست شتی وه‌ها بکه‌ین هه‌مان ڕۆژی یه‌که‌م مووشه‌کمان بۆ یه‌مه‌نییه‌کان ده‌نارد. هونه‌ری ئێمه ئه‌وه‌یه که ڕاهێنان به خه‌ڵکانی دیکه بکه‌ین، عه‌ره‌بستان له‌و ئاسته‌دا نییه که هه‌ڕه‌شه له ئێران بکات."
جەختیشی کردەوە: "ئه‌گه‌ر عه‌ره‌بستان تووشی هه‌ڵه بێت، ئه‌وه وه‌ها ته‌مێ ده‌بێت که نه له عه‌ره‌بستان و نه له جیهان وه‌هابیه‌ت هیچ ئاسه‌وارێک نه‌مێنێته‌وه. له‌مڕۆدا عه‌ره‌بستان و وه‌هابییه‌ت به ڕێگایه‌کدا ده‌ڕۆن که باشی لێناکه‌وێته‌وه."
باسنيوز
