سەرۆکی ریال ناوبژی لەنێوان زێدان و رۆناڵدۆ دەکات

سەرۆکی ریال ناوبژی لەنێوان زێدان و رۆناڵدۆ دەکات

فلۆرنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ھەوڵەکانی خۆی خستووتە گەڕ بۆ ئەوەی کۆتایی بە کێشەی نێوان زێدان و رۆناڵدۆ بھێنێت ..

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەکانی ئیسپانیا , پێریز داوای لە دەستەی راھێنەرانی یانەکەی کردووە ھەوڵبدەن کرستیانۆ رۆناڵدۆ ھێور بکەنەوە ..

لەبەرامبەردا یاریدەدەرانی زێدان بە سەرۆکی یانەیان راگەیاندووە , لە ئێستادا بارودۆخەکە بە ئاقارێکی باشدا ناڕوات و تا ئێستا رۆناڵدۆ توڕەیە ..

لە یاری نێوان ریال مەدرید و لاس پالماس زێدانی راھێنەری یانەی شاھانە لە خولەکی ٧٢ رۆناڵدۆ لە نێو یارییەکە ھێنایە دەرەوە ئەمەش کاردانەوەیەکی توندی رۆناڵدۆی لێکەوتەوە و تا گەیشتە کاری جنێودان بە راھێنەر , لە ئێستاشدا بەرپرسانی یانەی شاھانە ھەوڵدەدەن ئەو بارودۆخە کۆنترۆڵ بکەن ....
Payamner-
Top