ئێران پشتیوانی لە جێگیربوونی نرخی نەوت دەکات
ماڵپەری وەزارەتی نەوتی ئێران لەسەر زاری حەسەن رۆحانی، سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاندووە، تاران پشتیوانی لە هەر هەوڵێکدەکات بۆ جێگیرکردنی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا.
ئەم گوتەی سەرۆککۆماری ئێران لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی باڵای تاران، پێشتریش ئەوەیان راگەیاندووە، کە وڵاتەکەیان ئامادەیە بەشداری لە گفتوگۆکانی سڕکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بکات.
دوای هەڵگرتنی بەشێک لە سزا ئابوورییەکانی سەر ئێران لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئەتۆمی وڵاتانی پێنج کۆیەک و تاران، بەرپرسانی ئێران هەموو هەوڵێکی خۆیان خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتەکەیان بگەڕێننەوە پێش کاتی سەپاندنی سزا ئابوورییەکان.
رووداو -
