پزیشكی تایبه‌ت: ته‌ندروستی هیلاری جێگیره‌

 پزیشكی تایبه‌ت: ته‌ندروستی هیلاری جێگیره‌
پزیشكی تایبەتی ھیلاری كلینتۆن ئاشكرای دەكات كە ناوبراو بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا ئامادەیە و دۆخی تەندروستی جێگیرە.

دوای ئەوەی بەھۆی ھەوكردنی سنگییەوە, ھیلاری كلینتۆن كاندیدی دیموكراتەكان بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا گەیێندرایە نەخۆشخانە و ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردنەكان راگیرا.

ئەمڕۆ پزیشكی تایبەتی كلینتۆن رایگەیاند كە تەندروستی ناوبراو جێگیرە و ئامادەیە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا و كێشەی تەندروستی نییە.

یاریدەدەری كلینتۆنیش ئاشكرایکرد, ئەمڕۆ ھیلاری كلینتۆن ھەڵمەتەكانی ھەڵبژاردن دەستپێدەکاتەوە
K24 -
Top