سه‌رۆك ئه‌ركانی روسیا ده‌چێته توركیا
ئیگور كۆناشینكۆڤ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا له كونگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا راگه‌یاند، ڤالێری گیراسیموڤ سه‌رۆك ئه‌ركانی روسیا له‌گه‌ڵ هولوسی ئاكار سه‌رۆك ئه‌ركانی توركیا كودبێتهوه و له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا باس له دۆخی ئێستای سوریا ده‌كرێت و هه‌روه‌ها هاوكاری سه‌ربازی له نێوان هه‌ردوو ولات (روسیا – توركیا) بابه‌تی سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه ده‌بن.
پێشتر بڕیاربوو 26 ی مانگی رابردوو كۆبونه‌وه‌كه ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام دواتر دواخرا.
دوای هه‌وڵی كوده‌تا شكستخواردوه‌كه‌ی ناوه‌ڕاستی ته‌مموزی ئه‌مساڵ په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا‌و روسیا روویان له ئاسایبونه‌وه كرد، كه به‌هۆی خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی روسی له‌سوریا له 24 ی تشرینی دووه‌می 2015 له‌لایه‌ن توركیاوه په‌یوه‌ندییه‌كانیان گه‌یشتبووه ئه‌وپه‌ڕی ئاڵۆزی.
خه‌ندان
