45 پەرلەمانتار لە كاری پەرلەمانتاری دوورخرانەوە

45 پەرلەمانتار لە كاری پەرلەمانتاری دوورخرانەوە
پەرلەمانی چین بڕیاریدا 45 نوێنەر لە نوێنەرانی پارێزگای لیاونینگ لە باشووری وڵات لە پەرلەمانتاری دووربخاتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی لە بەهۆی ئەوەی لە هەڵبژاردنەكاندا "کاری نایاسایی وەک ساختەکردن و دەنگکڕینیان ئەنجامداوە".

پێشتر ناوی 100 نوێنەر بۆ لێکۆڵینەوە پێشکەش کرابوون. کۆمیتەی لێکۆڵینەوەکانی پەرلەمانی چین 45 کەس لەو 100 کەسەی بە گەندەڵ لە هەڵبژاردنەکاندا وەسفکردووە.

کۆمیتەی لێکۆڵینەوەکانی پەرلەمانی چین رایگەیاندووە، ئەو كەسانە بۆ بەدەستهێنانی کورسییەکانیان بەرتیلیان بە دەنگدەران داوە و دەنگیان کڕیووە.

هێشتا نازانرێت چارەنووسی ئەم 45 نوێنەرە چی لێدێت و چ سزایەکیان بەسەردا دەسەپێندرێت.

هەرچەندە لە چین شێوازی هەڵبژاردن تەواو دیموکراسییانە نییە، بەڵام لە ناوچە لۆکاڵییەکاندا جۆرێک لە هەڵبژاردن ئەنجامدەدرێت کە لەگەڵ سیستەمی کۆمۆنیستیی چیندا گونجاو بێت. ئەم ناوچە لۆکاڵییانە ئەنجومەنێکیان لەپەرلەمان هەیە کە بە کۆنگرێسی گەل ناسراوە.

چوار ساڵ لەمەوپێش شی پینگجینگ بووە سەرۆکی چین و بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی چەندین بەرنامە و پلانی راگەیاند. لەم میانەیەشدا چەندین کەسی بە تۆمەتی گەندەڵی سزاداوە.




رووداو
Top