ئارامی باڵی به‌سه‌ر سوریادا كێشاوه
پاش تێپه‌ڕبوونی 24 كاتژمێر به‌سه‌ر ئاگربه‌ست له سوریا، نێرداوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی بۆ سوریا ستیفان دی میستو‌را رایگه‌یاند ره‌وشه‌كه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو باش بووه و پێویسته یارمه‌تی یۆئێن به زویی بگات، به‌تایبه‌تی بۆ رۆژھەڵاتی حه‌له‌ب، كه نیوه‌ی شاره‌كه له ژێر كۆنترۆڵی چه‌كداران دایه و ئابڵۆقه دراوه.
روانگه‌ی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگه‌یاند تاكه هه‌واڵێك سه‌باره‌ت به شه‌ڕ و پێكدادان یان كوژرانی هاووڵاتیانی سڤیل له‌و ناوچانه بڵاو نه‌بووه‌وه كه ئاگربه‌ست تێیاندا راگه‌یه‌نراوه.
تا ئێستا زیاتره له 430 هه‌زار كه‌س له ماوه‌ی پینج ساڵ شه‌ڕی ناوخۆیی سوریا كوژراون و به‌پێی ئاماری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان 11 ملیۆن كه‌سیش ماڵ و حاڵیان له‌ده‌ستداوه، كه به گه‌وره‌ترین قه‌یرانی كۆچبه‌ران له جیهان ئه‌ژمار ده‌كرێت.
K24
