تائێستا 244 حاجى گیانیان له‌ده‌ستداوه و دوو كورد و پێنج عێراقیشي تیادایه
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندى، سه‌رپه‌رشتیارى تیمى راگهیاندنو په‌یوه‌ندییه‌كانى حاجییانى هه‌رێمى كوردستان له سعوودییه به ئاژانسی هه‌واڵى (باس‌نیوز)ى ڕا گه‌یاند "پاش 24 كاتژمێرى دیكه كۆتایی به‌ڕێو ڕهسمهكانى حه‌جى ئه‌مساڵ دێن‌و حاجییانى هه‌رێم ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هووتێلهكانیان له‌شارى مه‌ككه‌و چاوه‌ڕێى گه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌بن بۆ هه‌رێمى كوردستان".
گوتیشی "ئه‌مساڵ یه‌كێك بوو له هێمنترین وه‌رزه‌كانى حه‌ج له سعوودییه‌و هیچ حاڵه‌تێكى نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان له‌نێو حاجییان تۆمارنهكراوهو كه‌مترین حاڵه‌تى مردن‌و ڕووداوى نه‌خوازراو له نێو حاجییاندا تۆماركراوه".
ئاشكراشی كرد، كه تائێستا 244 حاجیى گیانیان له‌ده‌ست داوه كه له نێویاندا 5 حاجیی پارێزگاكانى عێراق‌و 2 حاجى هه‌رێمى كوردستان ههنو زۆرترین حاڵه‌تى مردنیش له‌نێو حاجییانى میسردا بوه كه 26 حاجیی بوه.
نه‌قشبه‌ندى رونیشیكرده‌وه "بڕیاروایه یه‌كه‌م كاروانى حاجییانى هه‌رێم له 17 ى ئه‌م مانگه‌وه له‌فڕۆكه‌خانه‌ى جه‌ده‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر، بگه‌ڕێنه‌وه".
باسنيوز
