نرخی زێڕ دابەزی
میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، ئەمڕۆ شەممە (2016/9/10)، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە (1327) دۆلارە، ئەمە لە کاتێکدایە لە پێنجشەممەی ڕابردوو یەک ئۆنسە زێر بە (1345) دۆلار بوو.
لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار (21) بە (239) هەزار دینارە و نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار (18)ەش بە 205 هەزار دینارە.
باسنيوز
