ڕووسیا دوو بنکەی دیکەی ئەتۆمی بۆ ئێران دروست دەکات

 ڕووسیا دوو بنکەی دیکەی ئەتۆمی بۆ ئێران دروست دەکات
ئەمڕۆ ئێران ئامادەکارییەکانی دروستکردنی دوو بنکەی ئەتۆمیی نوێی بە هاوکاریی ڕووسیا لە پارێزگای بووشێهر دەست پێکرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەواڵنێرانی لاو، ئەو پڕۆژەیە کە ئەمڕۆ دووشەممە 2016 – 9 -10 دەستی پێ کردووە، بەپێی بەرنامەکەی ماوەی 9 ساڵ دەخایەنێت.

بەردی بناغەی دروستکردنی دوو بنکەی نوێی ئەمڕۆ دووشەمم بە ئامادەبوونی عەلی ئەکبەر ساڵحی، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناوکیی ئێران و سێرگیی کرینکۆ، سەرکی کۆمپانیای "ڕووس ئەتۆم" ئەتۆمی لە پارێزگای بووشێهر دانرا.

بە گوتەی سەرکی ڕێکخراوی وزەی ناوکیی ئێران، بنکەی یەکەم لە ماوەی 108 مانگ و بنکەی دووەمیش لە ماوەی 126 مانگدا بە هاوکاریی کۆمپانیای "ڕووس ئەتۆم"ی ڕووسی دروست دەکرێن.

ساڵحی گوتیشی "درسوتکردنی ئەم دوو ناوەندە ئەتۆمییە وەلامێکی ڕوونە بۆ ئەو لایەنانەی کە پێیان وایە "پیشەی ئەتۆمیی ئێران بە خاوی بەرەو ثیشەوە دەڕوات و ڕووبەرووی ڕاوەستان بووەتەوە."

بۆ سازکردنی ئەو دوو بنکە ئەتۆمییە نوێیە، بڕی 10 ملیاد دۆلار تەرخان کراوە.

لە ماوەی سالانی ڕابردوودا کۆمپانیای ڕووس ئەتۆم گەورەترین ناوەندی ئەتۆمیی لە نزیک شاری بووشێهر بۆ ئێران ساز کردووە.





باسنيوز
Top