توركیا بۆ ئازادكردنەوەی مووسڵ ئامادەیە هاوكاریی پێشمەرگە بكات

 توركیا بۆ ئازادكردنەوەی مووسڵ ئامادەیە هاوكاریی پێشمەرگە بكات
سەرچاوەكانی هەواڵی توركیا بڵاویان كردەوە، كە سوپای توركیا ئامادەیی دەربڕیوە بۆ ئەوەی لە ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنەوەی مووسڵ لە دەستی گرووپی توندڕەوەی داعش بەشداری بكەن.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كەوتوونەتە دەست میدیای توركیا، لە كۆبوونەوەی لووتكەی جی 20 لە چین و لە كۆبوونەوەی نێوان باراك ئۆباما و رەجەب تەییب ئەرۆغان باس لە ئازادكردنەوەی رەققە و مووسڵ كراوە.

بە گوێرەی زانیارییەكان ئەردۆغان بە ئۆبامای گوتووە كە ئەوان وەكوو توركیا ئامادەن لە ئۆپەراسیۆنی مووسڵدا لەڕووی زەمینی و ئاسمانییەوە بەشداری بكەن، چونكە ئەوانیش یەكێكن لە ئەندامانی هاوپەیمانی لەدژی داعش.

هەروەها باسی لەوەش كردووە كە ئەوان وەكوو توركیا ئامادەن هاوكاریی پێشمەرگەش بكەن لەو ئۆپەراسیۆنەدا، چونكە وەكوو هێزێكی سەرەكی بەشدار دەبێت لەو شەڕەدا، هەروەها لە بەرمبەر ئەو قسانەدا ئۆباما بە ئەرێنی وەڵامی داوەتەوە.





باسنيوز
Top