وێنه‌ى دووانه‌یه‌ك فه‌یس بووك ده‌هه‌ژێنێت
له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌كه له په‌یجێكى تایبه‌ت به منداڵانى تازه له دایكبوو له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك، به ملیۆنان به‌شداربوو وێنه‌كه‌یان بینی و لایك و شه‌یریان كرد.
دووانه‌كه به ناوى مه‌یسووك و هۆك له نه‌خۆشخانه‌ى "سانت لویس" كه یه‌كێكه له نه‌خۆشخانه سه‌ره‌كییه‌كانى ئه‌مریكا له ویلایه‌تی میسۆرى له دایك بوون، دواتر "هۆك" به‌هۆى نه‌خۆشییه‌كه‌وه، گیانى له ده‌ست دا.
تۆمى، باوكى دوو منداڵه‌كه ده‌ڵێت :" مردنى هۆك خه‌مبارى كردین، كه به‌هۆى نه‌خۆشییه‌كه‌وه نه‌شته‌رگه‌رى بۆ كرا و خرایه ژێر هه‌ناسه‌دانى ده‌ستكرده‌وه، به‌ڵام دواجار گیانى له‌ده‌ست دا".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، كه پێشبینییان نه‌كردووه ئه‌و 6 ملیۆن به‌شداربووه هاوسۆزى بۆ منداڵه‌كانیان ده‌ر ببڕن.
Bas News _
