وردەكاری و پلانی ئۆپەراسیۆنی توركیا لە خاكی رۆژئاڤا
ا سەرنج خراوەتە سەر پلانی سەربازی تورکیا و سوپای ئازادی سووریا لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات، کە جێپێی سوپای تورکیا لە سووریا بەهێز دەکات، هاوکات ئامانجێکی دیکەی ئۆپەراسیۆنەكە لێدانی کانتۆنەکانی رۆژئاوای كوردستان و دابڕانیانە لە یەکدی.
رۆژی 24/8/2016 سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتی دەستپێکرد، لەو ئۆپەراسیۆنەدا دەیان تانک و فڕۆکە بەشداربوون، هاوکات چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لە دیوی تورکیاوە چوونە نێو جەرابلوس و تاوەكو ئێستا ناوچەیەكی فراوانیان كۆنترۆڵكردووە.
