له دوو رۆژدا 27 سه‌ربازی تورك كوژراون
میدیاكانی توركیا بڵاویان كرده‌وه كه له ماوه‌ی 48 سه‌عاتی رابردوودا له وان و هه‌كاری و ئاگری، له ئه‌نجامێكی شه‌ڕێكی سه‌ختدا 27 سه‌ربازیان كوژراوه. هه‌ر دوێنێش به مه‌راسیمی سه‌ربازی ته‌رمی سه‌ربازه‌كان گه‌ڕێندرانه‌وه شارەكانی خۆیان. هه‌روه‌ها باس له برینداربوونی 66 هاووڵاتی سڤیلیش ده‌كه‌ن.
میدیاكانی توركیا زۆر گرنگیان به‌و شه‌ڕه داوه و، له به‌رنامه تایبه‌ته‌كانیاندا كه‌سانی شاره‌زا داوه‌ت ده‌كه‌ن تا بزانن بۆچی په‌كه‌كه هێرشه‌كانی چڕتر كردووه‌ته‌وه؟ هه‌روه‌ها بۆچی سوپای توركیا ناتوانێت له باكوور ده‌ریانبكات؟
له لایه‌كی دیكه‌وه ده‌زگای هێزه‌كانی زه‌مینی توركیا بڵاوی كردەوه، كه ئه‌وانیش توانیویانه له ماوه‌ی 48 سه‌عاتی رابردوودا زیاتر له 100 چه‌كداری په‌كه‌كه بكوژن، به‌ڵام ئه‌م هه‌واڵه له‌لایه‌ن پهكەكهوه پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.
باسنيوز
