سەرۆکی زیمبابۆی: مردم و دووبارە زیندوو بوومەوە
رۆبێرت مۆگابی، سەرۆکی زیمبابۆی لە کاتی گەڕانەوەی لە شاری دوبەی، لە فڕۆکەخانەی هاراریی پایتەختی وڵاتەکەی رایگەیاند، کە بۆ ئیشێکی تایبەتی خێزانیی سەردانی دوبەی کردووە.
رۆبێرت مۆگابی، کە تەمەنی 92 ساڵە و لە ساڵی 1980ـەوە سەرۆکی ئەو وڵاتە، بە گاڵتەکردنەوە رایگەیاند، کە ئەو مردووە و دووبارە زیندوو بووەتەوە، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ ئەو دەنگۆیەی لە وڵاتەکەیدا بڵاو بووەتەوە، بەوەی مۆگابی تووشی نەخۆشییەکی ترسناک بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی سەردانی دەرەوەی وڵاتی کردووە.
سەرۆکی زیمبابۆی، کە بە لێداوانی سەیر سەیر دەناسرێتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە، کە بە نیازە خۆی لە هەڵبژاردنی ساڵی 2018 کاندید بکاتەوە بۆ سەرۆکایەتیی کردنی وڵات.
باسنيوز
