ڕاپرسییه‌ك: تره‌مپ به هیلاری ده‌گاته‌وه
به‌پێی راپرسییه‌كی نوێی هاوبه‌شی نێوان رۆیته‌رز/ ئیپۆس هه‌تا 25ی ئاب ره‌نگه له‌سه‌دا 40ی ده‌نگده‌ران پشتگیری له تره‌مپ بكه‌ن و ته‌نها له‌سه‌دا 39 ی ده‌نگده‌ران پشتیوانی له هیلاری ده‌كه‌ن، به‌وه‌ش تره‌مپ به كۆكردنه‌وه‌ی هه‌شت خاڵ پێش ئاستی جه‌ماوه‌ری هیلاری كه‌وتووه.
پێشكه‌وتنی تره‌مپ به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه كه پشتیوانی كۆمارییه‌كان بۆ كاندیده‌كه‌یان له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردودا به شه‌ش خاڵ به‌رزبۆته‌وه بۆ نزیكه‌ی %78. به‌ڵام ئه‌و رێژه‌یه هێشتا له خوار ئاستی %85ی پشتیوانی ده‌نگده‌رانی كۆمارییه‌كانه بۆ میت ڕۆمنی له هاوینی 2012 دا.
ڕاپرسییه‌كه به‌شێوه‌ی ئۆنڵاین به‌زمانی ئینگلیزی له هه‌ر 50 ویلایه‌ته‌كه‌ی ئه‌مریكادا ئه‌نجامدراوه، ڕاده‌ی هه‌ڵه، كه ڕێوشوێنێكه بۆ متمانه‌و ڕاستی و دروستی ڕاپرسییه‌كه، بریتییه له %3.
تره‌مپ به‌مدواییانه ئاراسته‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی گۆڕیوه بۆ بردنه‌وه‌ی متمانه‌ی كۆمارییه میانڕه و كه‌میینه‌كان و ڕایگه‌یاندووه ئه‌و وه‌كو سه‌رۆك له هیلاری باشتر ده‌بێت بۆ ئه‌مریكییه به‌ره‌چه‌ڵه‌ك ئهفریكییهكان.
هه‌روه‌ها له ڕاپرسییه‌كه‌دا، زیاتر له %20ی ده‌نگده‌رانی پێشبینیكراو ده‌نگ ناده‌ن به تره‌مپ و هیلاری، یان ده‌نگ ناده‌ن یان ده‌نگده‌ده‌ن به كاندیدی سێیه‌م یان هێشتا خۆیان یه‌كلایی نه‌كردۆته‌وه.
به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا، ده‌نگده‌ران تا دێت تێڕوانینێكی تاڵتریان هه‌یه بۆ هیلاری.
هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌نجامی ڕاپرسییه‌كه له‌سه‌دا حه‌وتی ده‌نگده‌ران ده‌نگده‌ده‌ن بۆ گاری جۆنسۆن، كاندیدی لیبراڵه‌كان، و له‌سه‌دا دووی ده‌نگده‌رانیش پشتیوانی له جیڵ سته‌ین، كاندیدی پارتی سه‌وز ده‌كه‌ن.
خه‌ندان
