تەقینەوەی ڕۆکێتێک پرۆژەیەکی فەیسبووکی دواخست

تەقینەوەی ڕۆکێتێک پرۆژەیەکی فەیسبووکی دواخست
ڕۆکێتێک کە لە قۆناغی ئامادەکاریدا بوو بۆ ڕەوانەکردنی بۆناو بۆشایی ئاسمان تەقییەوە، ئەمەش بووە هۆی دواکەوتنی پرۆژەیەکی فەیسبووک کە پشتی بەو ڕۆکێتە بەستبوو.

بەیانی ئەمڕۆ ٢ی ئەیلولى ٢٠١٦ ڕۆکێتی فالکۆن ٩ کە لە پلانیدابوو ئەم هەفتەیە ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان بکرێت تەقییەوە، هۆکاری تەقینەوەکەش هێشتا نەزانراوە.

ڕۆکێتەکە لە شوێنی هەڵدانیدا تەقییەوە و بەو هۆیەوە ڕۆکێتەکە و هەموو ئەو بارەی کە لە ناویدابوو لەناوچوون.

یەکەمین مانگی دەستکردی کۆمپانیای فەیسبوکیش لەم ڕۆکێتەدا بوو کە دەیویست ڕەوانەی خولگەی تایبەتی خۆی بکات لە بۆشایی ئاسماندا.
NRT -
Top