هەندێک سەرچاوه باس له کۆچی دوایی سەرکۆماری ئۆزبەکستان دەکەن

هەندێک سەرچاوه باس له کۆچی دوایی سەرکۆماری ئۆزبەکستان دەکەن
هەندێک سەرچاوه باس له کۆچی دوایی "ئیسلام کەریمۆڤ" سەرۆک کۆماری ئۆزبەکستان دەکەن و سەرچاوەکانی حکومەتی ئەم وڵاتەش دەڵێن نەمردووه، بەڵام باری تەندروستیی خراپه.



ئەمڕۆ هەواڵی دژ به یەک سەبارەت به سەرکۆماری ئۆزبەکستان بڵاو بۆوه. دوێنێ راگەیەندرا کەریمۆڤ جەڵتەی مێشک لێیداوه و ئەنجومەنی وەزیرانی ئەم وڵاتەش ئەمڕۆ رایگەیاند که باری تەندروستیی زۆر خراپه.



بەڵام ئەمڕۆ "بن‌عەلی یەڵدرم" سەرۆک وەزیرانی تورکیا له دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەکەی گوتی: ئیسلام کەریمۆڤ کۆچی دوایی کردووه و خوای لێخۆش بێت.



کەریمۆڤ ماوەی ٢٧ ساڵه حوکمڕانیی ئۆزبەکستان دەکات.
PAYAMNER -
Top