خواردن لە چێشتخانەکانی ژاپۆن بە هاشی

خواردن لە چێشتخانەکانی ژاپۆن بە هاشی
بۆ نان خواردن له‌ چێشتخانه‌ كولتووريیه‌كانى ژاپۆن، ته‌نیا دوو داری‌ تايبەتى خۆيان هه‌يه‌،‌ پێى ده‌ڵێن (هاشى)، بەڵام ئه‌گه‌ر داوابکەی ده‌توانی داواى كه‌وچك بكه‌يت، به‌ گشتى ژاپۆنيیه‌كان راهاتوون به‌ هاشى نان ‌بخۆن و شێوازى تايبه‌ت به‌خۆشيان هه‌يه‌.

چيكا مۆلۆكوما، لە ژاپۆن بۆ رووداو دەڵێت "من زياتر خواردنى كولتوورى ژاپۆنى ده‌خۆم، هه‌ندێك جار خواردنى بيانيش ده‌خۆم، ئه‌مه‌ كولتوورى ئێمه‌يه‌".

هاشى له‌ ژاپۆن، چين و كۆريا به‌كارده‌هێنرێت، زياتر له‌ دار درورست ده‌كرێت، به‌ڵام جۆرى پلاستيك و ئاسنيشيان هه‌يه.‌

چێشتخانه‌ كولتووريه‌كان قه‌ره‌باڵغيیه‌كى زۆريان هه‌يە، كه‌سانى بيانى ده‌ره‌وه‌ى ژاپۆنيش سه‌ردانيان ده‌كه‌ن و به هاشى و به‌ هه‌مان ده‌ستوورى ئه‌وان خواردنه‌كه‌يان ده‌خۆن.

جه‌يمس كۆڵ، خه‌ڵكى كه‌نه‌دا لەبارەی خواردن بە هاشی بۆ رووداو دەڵێت "پێشووتر له‌ كه‌نه‌دا هه‌ندێك راهێانم كردبوو كه‌ به‌ هاشى نان بخۆم، كاتێك هاتم بۆ ژاپۆن به‌ هاشى نانم خوارد، تامى خواردنه‌ كولتوريیه‌كانيان خۆشه‌".
RUDAW -
Top