خاوه‌ن سێڵڤییه به‌ناوبانگه‌كه مافى په‌نابه‌رێتى وه‌رنه‌گرت
وێنه سێڵڤییهكهى له‌گه‌ڵ ئه‌نگێلا مێركل، ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانیا، به‌هاناى "ئه‌نه‌س موعزهمانى"ـیه‌وه نه‌چوو، ئه‌و گه‌نجه سوورییه به سایتى ئێن 24"ـى ئه‌ڵمانى ڕاگه‌یاند :" ئه‌نگێلا مێركل ژیانمى گۆڕى".
وه‌ك خۆى ده‌یگێڕێته‌وه، ئه‌و كاته‌ى وێنه‌كه‌ى گرتووه، نه‌یزانیوه ئه‌و ئافره‌ته ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانیایه (سه‌رۆكى حكوومه‌ت)، بۆیه دواى ئه‌وه‌ى وێنه‌كه ده‌گرێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لاى هاوڕێ په‌نابه‌ره‌كانى، ئه‌وكات پێی ده‌گوترێت كه ئافره‌ته‌كه (ئه‌نگێلا مێركڵ) بوو.
دواى گرتنى ئه‌و وێنه‌یه، ئه‌نه‌س ده‌چێته لاى ڕێكخراوێك كه كارى هه‌ماهه‌نگی كردنه له‌نێو خێزانه ئه‌ڵمانییه‌كان بۆ به‌خێوكردنى په‌نابه‌ره سوورییه‌كان، له‌وێ شوێنێك بۆ خۆى له‌نێو خێزانێكى ئه‌ڵمانى ده‌دۆزێته‌وه، (ئانكه) ئه‌و ئافره‌ته ئه‌ڵمانییه 40 ساڵانه‌یه كه "ئه‌نه‌س" ده‌كاته براى كچه شه‌ش ساڵانه‌كه‌ى، دواى چه‌ند مانگێگ له تێكه‌ڵبوونى په‌نابه‌ره سوورییه‌كه له‌گه‌ڵ خێزانه ئه‌ڵمانییه‌كه، ئه‌نه‌س به‌ته‌واوه‌تى فێری زمانى ئه‌ڵمانى ده‌بێـت.
له دانیشتنى گوێگرتن له داواى په‌نابه‌رێتى، ڕێگه‌ى پێنه‌درا به زمانى ئه‌ڵمانى قسه بكات، هه‌رچه‌نده به باشى فێری زمانه‌كه بووه، دواتر ته‌نها مافى نێشته‌جێبوونى بۆ یه‌ك ساڵ پێدرا، ئه‌وه‌ش به پێی مه‌رجه‌كان ڕه‌نگه دواى ساڵێك مانهوهكهى بۆ درێژ بكرێته‌وه.
ئه‌نه‌س به‌هیوایه ناچار نه‌كرێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ سووریا، ده‌شڵێت :" له‌وێ خوێنم زۆر بینی" هیواش ده‌خوازێت جارێكى دیكه چاوى به مێركڵ بكه‌وێته‌وه :" به‌ڵام ئه‌م جاره له‌گه‌ڵ خێزان و كه‌سوكاره‌كه‌م كه تائێستاش له سووریا‌ن".
BASNEWS -
