فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا عفرین بۆردومان دەکەن

فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا عفرین بۆردومان دەکەن

فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا عفرین بۆردومان دەکەن و بنکە و بارەگاکانى یەپەگە کراونەتە ئامانجى بۆردومانەکە.

پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى ڕایگەیاند، سەرەتاى ئەمشەو ٣١ى ئابی ٢٠١٦ فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا دەستیان کردووە بە بۆردومانکردنى گوندەکانى چەقەلاى سەر و ناوەڕاست و خوارو و لە ناوچەى شێ.

ئاماژەى بەوەشکرد، زۆربەى بۆردومانەکە بۆ سەر بارەگاکانى یەپەگەیە لە عفرین.

ئەوەشى خستەڕوو، تا ئێستا بۆردومانەکە زیانى گیانى نەبووە، بەڵام زیانى ماددیى لێکەوتووەتەوە.
NRT -
Top